کارەبا و ئەلیکترۆنیات
فێری ئەمانە دەبیت
- بەستان و چاککردنەوەی سیستەمە کارەبایی و ئەلیکترۆنیەکان
- بەستان، گرێدان و پرۆگرامکردنی سیستەم و کەلوپەلە کارەبایی و ئەلیکترۆنیەکان
- چاککردنەوەی کەرەستە کارەباییەکان
- پەرەپێدانی بەرهەمە ئەلیکترۆنیە نوێیەکان
- شێوەبەندکردن و پرۆگرامکردنی کەرەستە و پێکهاتەکان
- دەربارەی سەلامەتی، ئاسایش و بە بەڵگەکردن
تۆ پێویستە
- ورد و سیستەماتیک بیت
- حەزی کردارییت هەبێت و کارامەیی کاری دەستی باشت هەبێت
- ئارەزووی خزمەتت هەبێت و بیرکردنەوەی لۆژیکیت هەبێت
- داهێنەر بیت و دیدگای ڕەنگی باشت هەبێت
دەتوانیت ببیت بە
- کارەباچی، تەکنیکاری کەرەستەی کارەبایی یان کارپێکەری دابینکردنی کارەبا
- فیتەری پەڕەی کۆنترۆڵ، سیگناڵ یان بەرزکەرەوە
- تەکنیکاری ئەلیکترۆنیاتی فرۆکەوانی یان میکانیکی بزوێنەری فرۆکە
- تەکنیکاری بۆشایی ئاسمان، تەکنیکاری ئەلیکترۆنیاتی کۆمپیۆتەر یان تەکنیکاری ئەلیکترۆنیاتی بەرھەمھێنان
- ی ژێڕدەریاییROV کارمەندی میکانیکی یان کارپێکەری
- فیتەری پەمپی بەستن و گەرمکردنەوە یان تەکنیکاری هەواگۆڕین
سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە
شوێنی کار
- کۆمپانیای حکومی یان کەرتی تایبەت
- پیشەسازی پرۆسە یان ئەلیکترۆنیان
- پیشەسازی میکانیکیی، بەرھەمھێنانی کارەبا یان کردارەکانی هێڵی شەمەندەفەر
- پیشەسازی کۆمپیۆتەر، فڕۆکەوانی یان نەوت
خوێندنی زیاتر
خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:
- دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
- تۆ دەتوانیت
– پاش Vg2 یان
– پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت. - هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.