Hopp til hovedinnhold

کاری چێشتخانە و خۆراک

فێری ئەمانە دەبیت

  • دەربارەی ڕیجیمی خۆراک، ماددەی خۆراکبەخش و خۆراکەکان
  • ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خواردن
  • چۆنیەتی کارکردن لەسەر ماددە خاوەکان، خواردن و خواردنەوەکان
  • دەربارەی داب و نەریتەکانی خواردن
  • دەربارەی شێوازی ژیانی برەودەر بە تەندروستی و پاك و خاوێنی

تۆ پێویستە

  • کرداریی بیت و باش بیت لە کارکردن بە دەست
  • داهێنانکار و وورد بیت
  • بیرکردنەوەی خزمەتگوزاریت هەبێت

دەتوانیت ببیت بە

  • چێشتلێنەر، چێشتلێنەری خۆراکبەخش یان کارگوزاری چێشتخانە
  • نانەوا یان نانەوای هەویرکاری
  • دروستکەری سۆسەج یان ئامادەکاری گۆشتی سارد
  • قەساب، تاک فرۆشی کەلوپەلی تازە یان تاک فرۆشی خۆراکی دەریایی
  • تەکنیکاری بەرھەمھێنانی خۆراکی دەریایی یان تەکنیکاری بەرھەمھێنانی خۆراک
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنی کار

  • پیشەسازی ئوتێل و چێشتخانە
  • نەخۆشخانەکان و دامەزراوە تەندروستىەکان
  • پیشەسازی بەرھەمھێنانی خۆراک
  • سەمونخانە/نانەواخانە یان دوکانی گۆشتفرۆش
  • ئەو دوکانانەی کەلوپەلی تازە دەفرۆشن

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.