Hopp til hovedinnhold

لێهاتووی تایبەت بۆ خوێندن

تایبەتمەندییەک هەڵدەبژێریت لە بوارەکانی

تۆ فێری ئەمانە دەبیت

بەگوێرەی هەڵبژاردنت بۆ بابەتەکان:
  • ماتماتیک و زانستە سروشتیەکانی تر
  • کارگێڕی و ئابوری
  • مێژوو، رامیاری و دەروونزانی
  • زمانەکان
  • بابەتە تیۆریەکانی تر

دەبێت ئەمانەت تێدابێت

  • خوازیاری بۆ کارکردن لە بابەتە تیۆریەکاندا
  • هاوکار، دامەزراو و خۆراگر بیت
  • خوازیاری نووسین و ژمێرەکاری بیت
  • خوازیاری مەسەلە کولتوری و کۆمەڵایەتیەکان بیت

ئەوەی بەدەستی دێنیت

  • ڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی و دەکرێت خوێندنی باڵا وەربگریت

ئەگەر خوێندنی باڵا وەربگریت، دەتوانیت لەگەڵ پیشەکانی تریشدا ببیت بە

  • پەرستار، پزیشک یا پزیشکی ئاژەڵ
  • ئەندازیار، دادناس یا ئابووریزان
  • مامۆستا، دەروونناس یان بەڕێوەبەر
    هەروەها دەتوانیت خوێندنێک بۆ پیشەکانی تر وەربگریت – بە بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی دەتوانیت داخوازنامە بۆ زۆربەی خوێندنەکان لە کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان پێشکەش بکەیت.

دەکرێت شوێنەکانی کارکردن ئەمانە بن

  • نەخۆشخانە، دادگا، بنکەی پۆلیس یان کارگێڕێ شارەوانی
  • پارێزەران– نووسینگەکان، ئاژانسەکانی راوێژکاری یان کۆمپانیاکانی ئەندازیاری;
  • باخچەکانی ساوایان، خوێندنگاکان یان زانکۆکان

وەرگیران لە خوێندنی باڵا

بە بڕوانامەی وەرگیرانی زانکۆیی گشتی تۆ بۆت هەیە داخوازنامە بۆ زۆربەی خوێندنەکان لە کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان پێشکەش بکەیت. بەڵام هەندێک لە خوێندنەکان مەرجی وەرگیرانی تایبەتیان هەیە:

  • تێستەکانی وەرگیران: هەندێک لە خوێندنەکان پێویستیان بە تێستی وەرگیرانی پراکتیکی دەبێت. لەنمونەی ئەوانە خوێندنەکانی داهێنان و یان وەرزشی.
  • مەرجەکانی زانستەکان: هەندێک لە خوێندنەکان مەرجی ئەوەیان هەیە هەندێک بابەتی زانستی دیاریکراو بخوێنیت. لە نمونەی ئەو خوێندنانە ئەندازیاریی، زانست و خوێندنەکانی پزیشکیە. مەرجەکانی وەرگیران بۆ کۆلیجەکانی زانکۆ و زانکۆکان لە samordnaopptak.no دەبینیتەوە. رەنگە بۆ هەندێک پرۆگرامی خوێندن دۆزینەوەی شوێن لەسەر خشتەی زەمەنی بۆ هەڵبژاردنی هەموو ئەو زانستانەی دەتەوێت کارێکی قورس بێت. ئەگەر تایبەتمەندیی لە خوێندنە گشتیەکان لەگەڵ زانستی سروشتی و ماتماتیکدا لە Vg2 و Vg3 وەربگریت، ئەوە باشترین هەلت دەبێت بتوانیت ئەو زانستانە وەربگریت کە دەتەون.