Hopp til hovedinnhold

بەرھەمھێنانی تەکنەلۆژیا و پیشەسازی

فێری ئەمانە دەبیت

  • پلاندانانی بەرھەمھێنان و پرۆسەکانی بەرھەمھێنان
  • رۆبۆتەکانی خۆکارکردن و پرۆگرامکردن
  • دەربارەی ئامێرەکان و کەرەستەی بەرھەمھێنان
  • دەربارەی ئۆتۆمبێلەکان و گواستنەوە
  • دەربارەی پرۆسە کیمیاییەکان و تەکنیکەکانی کیمیا
  • دەربارەی تەندروستى، ژینگە و سەلامەتی

تۆ پێویستە

  • بیرکردنەوەی کردارییت هەبێت و باش بیت لە کارکردن بە دەست
  • سەربەخۆ و وورد بیت
  • ئارەزووت لە تەکنەلۆجیای نوێ هەبێت

دەتوانیت ببیت بە

  • دروستکاری ئەلۆمنیۆم، وەستای لەحیم یان کارمەندی پەڕەی کانزایی
  • ئامراز دروستکەر، وەستای ئامراز و ئامراز دروستکەر
  • تەکنیکاری تاقیگە یان تەکنیکاری شیکردنەوەی کیمایی
  • بەرگدرووی پیشەسازی، تەکنیکاری چنینی پیشەسازی یان کارپێکەری جلشۆرگە
  • تەکنیکاری چاککردنەوەی جەستەی ئۆتۆمبێل، کارمەندی میکانیکی ئۆتۆمبێل یان بۆیەکەری ئۆتۆمبێل
  • کارپێکەری لۆجستی یان شوفێری گواستنەوە
  • ئامێری بیناسازی، ئامێری کشتوکاڵی یان کارمەندی میکانیکی بزوێنەر
  • کارپێکەری هەڵکەندن بان هەڵکەنەری بیر
  • دەریاوان یان کارمەندی میکانیکی بزوێنەری کەشتی
    سەیری گشت پیشەکان و توانییەکان بکە

شوێنی کار

  • پیشەسازی تەکنیکی و ئامێری کارەبایی
  • پیشەسازی کەشتی یان پیشەسازی ئۆتۆمۆبیل
  • پیشەسازی پرۆسەی کیمایی یان پیشەسازی چنین
  • پیشەسازی ئۆتۆمبێل یان پیشەسازی نەوت
  • کۆمپانیاکانی کەلوپەل یان گواستنەوە

خوێندنی زیاتر

خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەبێتە مایەی توانای پیشەیی (بە هەبوون یان نەبوونی بڕوانامەیەکی بازرگانی یان پیشەگەری) پاش تەواوکردنی خوێندن و راهێنانی پیشەیی دەتوانیت دەستبەکار بیت یان خوێندنی زیاتر وەربگریت:

  • دەتوانیت لە کۆلیجێکی پیشەیی باڵا بەردەوامی بە خوێندن بدەیت. پاش خوێندنی ئامادەیی پیشەیی دێت و خوێندنی پیشەیی زیاتر دەستەبەر دەکات کە دەکرێت لە ژیانی کارکردندا بەکاربێنرێت.
  • تۆ دەتوانیت
    – پاش Vg2 یان
    – پاش بەدەستهێنانی توانایی پیشەیی.
    تۆ ئەو کاتە هەڵبژاردەی ئەوەت دەبێت خوێندنی باڵا لە کۆلیجێکی زانکۆ یان زانکۆیەک وەربگریت. لەبیرت بێت کە هەندێک پرۆگرامی خوێندن، وەک ئەندازیاریی دەستبەجێ، زانست و خوێندنەکانی پزیشکی، مەرجی ئەوەیان هەیە کە هەندێک بابەتی زانستی وەربگریت.
  • هەروەها دەتوانیت داخوازنامە بۆ وەرگیران لە خوێندنی باڵا پێشکەش بکەیت پاش کۆرسێکی بەرایی یان لەرێگەی رێچکەی Y، دەروازەی پیشەیی بۆ خوێندنی باڵا. رێچکەی Yئامانجی ئەوانەیە کە ئەزموونی پەیوەندیداری پیشەییان هەیە کۆرسە بەراییەکان و رێچکەی Y بەزۆری بۆ خوێندنەکانی زانستی و ئەندازیاری بەکاردەهێنرێن.